حەج و عەمرەى هەرێم دەڵێت: هیچ رێنماییەکمان بۆ نەهاتووە

قەڵەوەکان ناتوانن بەشداریى حەج بکەن

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى تەندروستیى سعودیە چەند رێنماییەکى تەندروستى بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەو کەسانەى بەشدارى وەرزى حەجى ئەمساڵ دەکەن، بەشێوەیەک پێویستە ڤاکسینى هەوکردنى پەردەى مێشک و ئیفلیجیان وەرگرتبێت و خەڵکانى زۆر قەڵەویش رێگەیان پێنادرێت بەشدارى حەج بکەن، حەج و عەمرەى هەرێمیش دەڵێت، هیچ رێنماییەکمان بۆ نەهاتووە.

بەپێى رێنماییە تەندروستییەکانى سعودیە، پێویستە حاجیانى دەرەوەى سعودیە، پێش 10 رۆژ لە گەشتنیان بە سعودیە ڤاکسینی هەوکردنی پەردەی مێشکیان وەرگرتبێت.

بەپێى رێنماییەکانى تەندروستییەکانى سعودیە، ئەم کەسانە رێگەیان پێنادرێت بەشدارى وەرزى حەج بکەن:

یەکەم: ئەوانەى زۆر قەڵەون.

دووەم: ئەوانەى نەخۆشى ڤایرۆسیان هەیە.

سێیەم: ئەوانەى نەخۆشى دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە.

چوارەم: ئەوانەى نەخۆشى ریشاڵبوونى سییەکانیان و هەوکردنى جگەریان هەیە.

پێنجەم: نەخۆشانى زەهایمەر.

شەشەم: نەخۆشى دەرونى (ئەوانەى پلەى نەخۆشییەکەیان بەرزە).

نەخۆشی دەروونی درەنگ.

حەوتەم: ئەوانەى لە دەرەوەى سعودیەوە دێن نابێت تەمەنى لە 15 ساڵ کەمتر بێت.

لە بارەى رێنماییە تەندروستییەکانی سعودییەوە، کاروان ستونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی حه‌ج و عومرەی هەرێم بۆ 964 قسەى کرد و دەڵێت، لەلایەن حەج و عەمرەى عێراقەوە هیچ رێنماییەکمان بۆ نەهاتووە، ئەوەى هەیە حاجیان بە ئارەزوومەندانە دەتوانن لێرە ڤاکسینى وەرزى وەربگرن، ئەگەرنا لەگەڵ گەیشتن بە سعودیە پێیان دەدرێت.

بڕیارە رۆژى 28.5.2024، یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێم بەڕێ بکەوێت، کە یەکەم گەشت لە رێگەى وشکانییەوە دەبێت و لە ماوەى یەک هەفتەشدا سەرجەم حاجیان دەگەیەنرێنە سعودیە.

بۆ وەرزى ئەمساڵى حەج، چوار هەزار و 685 کەس لە هەرێمى کوردستانەوە بەشداریى دەکەن.

ئەو ناوانەی بۆ حەج یەدەگن ساڵی داهاتووش هەروا دەمێننەو...

ئەو ناوانەی بۆ حەج یەدەگن ساڵی داهاتووش هەروا دەمێننەوە