لە دەرەوەی شار

تەندروستی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەکان: داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شار کۆبووەتەوە و پێیراگەیاندوون، داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.2024، تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە كۆبونەوەیەکدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبیستی داواكاریی بەرپرسانی نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار بوو و بڕیاریدا بە جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییەكانیان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان.

د. شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، د. سەباح نەسرەدین پێیوتوون کە لەمەودوا دەبێت هەموو ساڵێک لە مانگی نۆدا ئامارێک ئامادەبکەن لەبارەی پیداویستی نەخۆشخانەکان بۆئەوەی رادەستی وەزارەتی دارایی بکرێت بە مەبەستی جێبەجێکردن.

“پێداویستییەکانی ئێمە کە داوامان کردووە خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی مۆلیدەی کارەبا، نۆژەنکردنەوەی چەند بەشێک، دابینکردنی ژمارەیەک ئامێری پزیشکی و دەرمان”، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ وای وت.

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، هەوڵەكانیان چڕدەکەنەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بە هاوڵاتیان لە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار.

تەندروستی سلێمانی پشتگیری لە داواکاری کۆمپانیاکانی دە...

تەندروستی سلێمانی پشتگیری لە داواکاری کۆمپانیاکانی دەرمان دەکات