چاره‌سه‌ر چییه‌؟

رێنمایی ده‌درێته‌ جوتیاران بۆ ئه‌وه‌ى تامى باینجانه‌كانیان تاڵ ده‌رنه‌چێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ جوتیاران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى ساڵانه‌ باینجان ده‌چێنن، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه‌بن، تامى باینجانه‌كانتان تاڵ ده‌رناچێت.

ئه‌م رێنماییانه‌ له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توێژینەوە و رێنمایی له‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و هۆكاره‌كانى تاڵبوونى تامى باینجان بۆ تێنوێتیكردنی زۆر و تووشبوون بە نەخۆشییە مێرووەكان و درەنگ لێكردنەوەیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌گه‌ر جوتیار له‌ دواى چاندنى باینجان گرنگی بە پەینكردنی یەكسان لە توخمەكانزا خۆراكییە بچوك و گەورەكان نه‌دات، به‌هه‌مان شێوه‌ تامه‌كه‌ى تاڵ ده‌بێت.

بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته‌ش رێگه‌چاره‌ داندراون، له‌وانه‌ش، پێویسته‌ شه‌تڵ و تۆوى باینجان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بكڕدرێت و كاتى ئاودانیش رێكبخرێته‌وه‌ و دوور بێت له تینووکردن.

به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو و لەكاتی خۆیدا په‌ین بكرێت و چاودێری نه‌خۆشییه‌ مێروویه‌كانیش بن، كه‌ تووشی رووه‌كه‌كان ده‌بن و پێویستیشه‌ لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمه‌كه‌ لێبكرێتەوە و دوانەخرێت، چونكە دواخستنی تۆوەكان گەورەتردەبن و تاڵی زیاتر دەدەن بە بەرهەمەكە، ئەمەش بەشێکە لە رێمانییەکان بۆ جوتیاران

باینجان لە عەلوەی هەولێر گران بووە

باینجان لە عەلوەی هەولێر گران بووە