23 برینداری تر حاڵیان خراپە

بەرکەوتەیەکی دیکەی کیمیابارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا 

964+

عومەر فەتاح ــ هەڵەبجە

ئەمڕۆ سەباح ئەحمەدی تەمەن 67 ساڵ، یەکێکی دیکە لەبەرکەوتەکانی کیمیارانی هەڵەبجە گیانی لەدەستداوەو لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەمە دووەم بریندارە گیانیان لەدەستداوە.

لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە 964ی وت، ئەو بەرکەوتەیە کێشە لەسنگ و هەناسەدانی هەبووەو سییەکانی بەتەواوی لەکار کەوتبوو چەند جارێک چارەسەری بۆ کراوە، بەڵام نزیکەی سێ مانگە نەخۆشیەکەی زیاتر پەرەی سەندوەو رۆژ بەڕۆژ کاریگەریەکانی خراپتر دەبوو، ئەمەش دووەم حاڵەتە لەماوەی 10 رۆژی رابڕدوودا، پێشتریش ژنێک بەهەمان شێوە بەرکەوتەبووەو گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد هێشتا بەشێکی زۆری برینداران، بەدیاریکراوی 23 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرەو رۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبن.

بەپێی ئامارەکان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 808 کەس وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی ناویان تۆمارکراوەو زۆرینەیان کێشەو نەخۆشیەکەیان لەچاو و سییەکانیاندایە لەساڵی 2003-وە تا ئێستا 119 بەرکەوتەیان گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

66 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی داوای گلێنەی چاو دەکەن

66 بەرکەوتەی چەکی کیمیایی داوای گلێنەی چاو دەکەن