"به دووسایدكردنى قوڕسه"
به چه‌ند به‌شێك رێگاى هامڵتۆن نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێگاوبانی سۆران ده‌ڵێت، له پلانیاندایه ئه‌مساڵ چه‌ند به‌شێكی رێگاى هامڵتۆن نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، جگه له‌مه‌ش هه‌ڵمه‌تى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كی جیاجیاشیان له‌به‌رده‌سته كه كه‌وتوونه‌ته ناوچه‌ى جیاوازى سنوورى ئیداره‌كه‌یان.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری گشتى چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران به 964ـى وت، به‌پێی پلانه‌كه‌یان ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 20 كیلۆمه‌تر له چه‌ند شوێنێكی جیاوازى سه‌ر ئه‌م رێگایه نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “بڕیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه دراوه به‌ڵام چاوه‌ڕێى ته‌مویلكردن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه بكرێت”.
به‌شێكى سه‌ر رێگاى هامڵتۆن كه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، كه‌وتووه‌ته لاى پردی جوندیان و به‌شێكیشی له نێوان چۆمان بۆ سه‌نته‌رى سۆران و به‌شێكیش له گوندى ره‌زان تاده‌گاته سه‌ر پردی گه‌ڵاڵه و له مه‌فره‌قی داروسه‌لامیش بۆ گوندى ره‌شه‌كه‌ل، پێویستى به‌و تۆژه‌نكردنه‌وه‌یه هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت وه‌ك فۆناغى یه‌كه‌م كارى له‌سه‌ر بكه‌ن حه‌وت كیلۆمه‌تره و 13 كیلۆمه‌تره‌كه‌ی دیكه‌ش له ته‌ندرین دایه.
باسی له‌وه‌شكرد پلانێكى ساڵى 2010 هه‌یه بۆ به دووسایدكردنى ته‌واوى رێگاى هامڵتۆن كه له هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو حاجی ئۆمه‌ران، به‌ڵام به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى سه‌ختى جوگرافیاى سنووره‌كه‌یان كه نزیكه‌ى 90 كلیۆمه‌ترى ئه‌م رێگایه‌ش له سنوورى ئێداره‌ى سۆرانه، قوڕسه.
خوسره‌ت سادق ده‌شڵێت، جگه له‌كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازى سنووره‌كه‌شیان كارى نۆژه‌نكردنه‌وه له‌چه‌ند رێگایه‌كى دیكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاى بالیسان، رێگاى خه‌لیفان سرێشمه، گه‌لى ئه‌شكه‌فته.