کەى چاکى دەکەنەوە؟

بۆرى ئاو شکا و بەشێکى سۆران بێ ئاو دەبن

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە باپشتیان بۆری سەرەکیى ئاوی سۆران شکا و ئێستا بەشێکى سۆران بێ ئاوە.

تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوبەری ئاوی سۆران بە 964ـی وت، بۆڕییەکە بەهۆى کارکردن لە پڕۆژەیەکى رێگاوبان شکاوە و لە پێنج بەشى سۆران بەشیکى بێ ئاو دەبێت.

بۆرییەکە 10 ئینجییە و بە وتەى تەحسین عەبدوڵا، تیمەکانیان راسپاردووە و ئەمڕۆ چارەسەرى دەکەن.

لە ماوەى هەفتەیەکدا جارى دووەمە بۆریى ئاوى سۆران لە هەمان شوێن دەشکێت.

سەرچاوەى ئاوى سۆران، ئاوى بێخاڵە کە لە رێگەى ئەو بۆرییەوە 250 هەزار هاوبەشى ئاو، رۆژانە ئاویان پێدەدرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

له‌ سۆران چوار وه‌ستاى بۆڕى كونكه‌ر سزادراون

له‌ سۆران چوار وه‌ستاى بۆڕى كونكه‌ر سزادراون