رێگەکە داخراوە

پردەکەی شاوراوە بەهۆی تیژڕەوی بارهەڵگرێکەوە داکەوتووە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتە، دوو پردی ئیدارەی سۆران بەهۆی شکانیان  داخران.

ئەمڕۆ دووشەمە 6.1.2025 پردی شاوراوە، کە رێگای سەرەکی بەیەک بەستنەوەی کۆمەڵێک گوند و ئیدارەی سۆرانە چەند پلێتێکی شکا و بەهۆیەوە هاتوچۆکردن بە سەر پردەکەدا داخرا.

چەند شایتحاڵێک بۆ پەیامنێری 964 قسەیان کردووە و بە وتەی ئەوان، بارهەڵگرێک بە خێراییەکی زۆر بەسەر پردەکە تێپەڕیوە و چەند پلێتێکی پردەکە شکاوە.

پردی شاوراوە، پردێکی تاک سایدە، هاتوچۆیەکی زۆری بەسەرەوەیە، خەڵکی گوندەکان بەو رێگایە دەگەن بە سۆران و بینای هەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ  و زانکۆی سۆران.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پردێکی تر لە سۆران داخرا

پردێکی تر لە سۆران داخرا