دیمەنێکی فێستیڤاڵی نەینەوا لە ساڵانی پێشوو، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
به چ بۆنه‌یه‌ك؟
سبه‌ی له شارێکی عێراقدا پشووی فه‌رمییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری نەینەوا رایگه‌یاند، سبه‌ی یەکشەممە له پارێزگاكه‌یان دەوامی فەرمی نییه، ئه‌مه‌ش بەبۆنەی فێستیڤاڵی بەهاره‌وه.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای نه‌ینه‌وا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا رایده‌گه‌یه‌نێت رۆژی یەکشەممە 21ی نیسان لە سەرجەم فەرمانگەکان، قوتابخانەکان، و دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاكه پشووی فه‌رمییه و بە بۆنەی فێستیڤاڵی بەهاره‌وه لە شاره‌كه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن”.
فێستیڤاڵی به‌هار، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار دێته ئه‌نجامدان، مێژوویه‌كی كۆنیشی له شاری نه‌ینه‌وا “موسڵ” هه‌یه و به پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، دواتر له 1969 فێستێڤاڵه‌كه رێكخراوه‌ته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه، كه چه‌ندین چالاكی جه‌ماوه‌ری، رۆشنبیری و هونه‌ری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.