هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە

تەرمى هاوڵاتییەک لە ئاوى ئەحمەد ئاوا دۆزرایەوە

964+

عومەر فەتاح- هەڵەبجە

کەمێک پێش ئێستا تەرمى هاوڵاتییەک لە ئاوى ئەحمەد ئاوا لە نزیک ناحیەى خورماڵ دۆزرایەوە کە هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە.

بەپێى راگەیەنراوى بەرزان عوسمان، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە، ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، تەرمى کەسێکى نەناسراو کە پیاوێکى تەمەن 35 بۆ 45 ساڵانەـ لە ئاوى ئەحمەد ئاوا لە نزیک ناحیەى خورماڵ دۆزرایەوە کە هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە.

بەرزان عوسمان داوا لە هاوڵاتیان دەکات هەرکەسێک خزم و کەسوکارى نادیارە، سەردانى پزیشکى دادى هەڵەبجە بکات بە مەبەستى ناسینەوەى ناسنامەکەى.

لە کاتى دەرهێنانەوەى تەرمەکە، پەیامنێرى 964 لە شوێنەکە بوو، لە کاتی دەرهێنانی تەرمەکە هیچ جلوبەرگێکى لەبەر نەبووە و هیچ شوێنەوارێکى لێدان و برینێک بەسەر تەرمەکەوە نەبووە.

تەرمەکە لەلایەن شوانێکەوە بینراوە و دواتر ئاسایش و پۆلیسى ئاگادار کردووەتەوە.

964 دەزانێت، ئەمڕۆ و رۆژانى رابردووش لە سنورەکە هیچ هەواڵێک نەبووە لەبارەى دیارنەمانى کەسێک، بەهۆى ئەوەى تەرمەکەش نوێیە، پێدەچێت ئەمڕۆ خنکا بێت و هۆکارەکەی نادیارە.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

گەنجێک لە خنکان رزگارکرا و تەرمى هاوڵاتییە خنکاوەکەش ت...

گەنجێک لە خنکان رزگارکرا و تەرمى هاوڵاتییە خنکاوەکەش تائێستا نەدۆزراوەتەوە