تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

هاوڵاتییەک لە زێی تەقتەق خنکا

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

هاوڵاتییەکی بەڕەگەز تورکمان دانیشتووی شاری کەرکوک لە زێی تەقتەق بکە بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی کردبوو خنکا

هاوڵاتیەکە لە دایکبووی 1993 کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی پارکی مەهنازی گەشتیاری  سەر بە ناحیەی تەقتەق کردبوو، بەیانی ئەمڕۆ کەوتووەتە ناو زێی تەقتەق و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

عەمید گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی کۆیە، بە 964ی وت، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەو هاوڵاتیە کەوتووەتە ناو زێکە و خنکاوە، تیمەکانیان سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکەدا و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ کەس لە زێی بچوک خنکان

سێ کەس لە زێی بچوک خنکان