دوای دابینکردنی ملیۆنێک دۆلار

کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە ئەمڕۆوە کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان دەستیپێکردەوە، بڕیارە لەدوای نزیکەی هەشت مانگ پرۆژەکە تەواوبکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.4.2024، سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژی 1.5.2024ـەوە یەکەم گوژمەی پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرجدەکرێت کە بڕەکەی یەک ملیۆن دۆلارە و مانگانە ئەو پارەیەی کە دەمێنێت پێیدەدرێت تا تەواوبوونی پرۆژەکە.

“سەرجەم کارمەندەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار گەڕاونەتەوە و لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە”، سلێمان محەمەد وای وت.

بە وتەی قایمقامی دەربەندیخان، پرۆژەکە لە کاتژمێرێکدا توانای دابینکردنی یەک هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە.

پێشتر کۆمپانیاکە بۆیە دەستی هەڵگرتبوو لە کارکردن داوای 10 ملیۆن دۆلاری دەکرد بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە، لە ئێستادا بەشێک لە پارەکە دابینکراوە و ئەو کەرەستانەشی کە پێویستە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێنرێت.

پڕۆژه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان له‌ ساڵى 2013 ده‌ستىپێكراوه و 55%ى کارەکانى تەواو بووە‌.

پرۆژەیه‌كی گرنگى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان ته‌واو ...

پرۆژەیه‌كی گرنگى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان ته‌واو ده‌كرێت