کەسوکارەکانیان گردبوونەوە

داوا دەکرێت رووفاتی ئەنفالکراوانی کۆیە و تەقتەق بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان

+964

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی سنووری قەزای کۆیە و ناحیەی تەقتەق، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە گردبوونەوە، بۆ داواکردنی رووفاتی کەسوکاریان تا لە ناوچە و نزیکی خۆیان بینێژن، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.

تاڤگە حەمەساڵح، بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە، بە 964ی وت، ئێمە لەگەڵ خانمی یەکەمی عێراق دانیشتین، بەڵێنی ئەوەی پێداین ئەو رووفاتانەی ناسنامەکەی دەناسرێتەوە نەنێژرێن و بدرێتەوە بە کەسوکاریان، ئەوانەشی دەنێژرێن پشکنین بۆ کەسوکاریان بکرێت تا ناسنامەی رووفاتەکان بدۆزرێتەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ  نەکراوە و هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە.

مەریوان عەبدولقادر، یەکێکە لەوانەی چەند کەسوکارێکی ئەنفالکراوە، بە 964ی وت، لە ماوەی رابردوو ئەو 172 رووفاتەی کە لە چەمچەماڵ نێژران، کەسوکاری ئێمەشی تێدابوو، داوامان کرد رووفاتەکانی خۆمان وەربگرینەوە لە زێدی خۆمان بیاننێژین، بەڵێنیان پێدان بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە و دەیانەوێ هەوڵەکانمان مایەپووچ بکەنەوە و هەر رووفاتێک هەبێت لە چەمچەماڵ بنێژرێت و نەیدەنەوە بە کەسوکاریان.

ژمارەی ئەنفالکراوان لە سنووری قەزای کۆیە 866 ئەنفالکراون، لە ماوەی رابردوودا 172 رووفات لە پارێزگای سەماوەوە گەیشتەوە چەمچەماڵ، کەسوکاری ئەنفالکراوەکانیش داوا دەکەن بدرێتەوە دەستی خۆیان و لە زێدی خۆیان بینێژن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو زەویەی بۆ ئەنفالکراوان دانرابوو لە کەرکوک درا بە و...

ئەو زەویەی بۆ ئەنفالکراوان دانرابوو لە کەرکوک درا بە وەبەرهێنەر