وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لەوێبوو
عێراق به‌رده‌وامی به چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عەون دیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، رێنماییەکی سەبارەت بە بەنداوی دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی دەرکرد.
وەزارەتەکە، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، عەون دیاب عەبدوڵا، رۆژی چوارشەممە پشکنینی بۆ بەنداوی دەربەندیخان لە پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
“وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو رێنمایی ده‌ركردووه کارەكانی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاککردنەوەی به‌نداوه‌كه به‌رده‌وام بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی له سەلامەتی به‌نداوه‌كه بدرێت، بەو پێیەی یەکێکە لە بەنداوە گرنگەکانی ناو سیستەمی خەزانەکانی عێراق و ئەو رۆڵە گرنگەی کە دەیگێڕێت لە دەستەبەرکردنی ئاو ” به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو وا ده‌ڵێت.
هاوكات ئاماژه‌ی به پلانی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش بۆ هەڵگرتنی ئاو و دەستەبەرکردنی كراوه.
به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له 1961 كراوه‌ته‌وه و له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه و ده‌كه‌وێته سه‌ر زێی سیروان، 128 مه‌تر به‌رزه و توانای گلدانه‌وه‌ی زیاتر له سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.