ئامادەی دانیشتنێک نەبوون

ئەمڕۆ 166 پەرلەمانتاری عێراق هەریەکەو بە ملیۆنێک دینار سزادران

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی غیاب بوونەوە، 166 پەرلەمانتاری هەر یەکەی بە ملیۆنێک دینار سزادا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17.4.2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتی ئەنجومەن وەزارەتی دارایی راسپاردووە پێبژاردن بۆ 166 پەرلەمانتار بکات، هەر یەکەو بە یەک ملیۆن دینار بەهۆی ئامادەنەبوون لە دانیشتنێکی پەرلەماندا.

سەرەتای ئەمساڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد، بەگوێرەی بڕیارەکە هەر پەرلەمانتارێک بەبێ هۆکار ئامادەی یەکێک لە دانیشتنەکان نەبێت ئەوا بڕی یەک ملیۆن دینار لە موچەکەی دەبڕدرێت.

پێشتر د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەو بڕیارە پشتدەبەستێت بە بڕگەی سێ لە مادەی 18ـی پەیڕەوی ناوخۆ و ئەنجومەنی نوێنەران بڕی لێبڕین لە موچەی پەرلەمانتاران دیاریدەکات لەپای ئامادەنەبوون لە دانیشتنەکان.

ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق 329 كەسە و مانگانە 23 ملیۆن دینار دەچیتە سەر هەژماری بانکیان.

سزای ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران بە ملیۆنێک دینار دیا...

سزای ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران بە ملیۆنێک دینار دیاریکرا