"گه‌نجان خۆیان خه‌ریكی كارى رووكه‌شی كردووه"
نووسه‌رێكى گه‌نج له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كتێب باسی (هێزى نه‌رم) ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر گه‌نجێكى چالاكی بوارى وه‌رگێڕان و نووسه‌ری كتێبێكیشه به‌ناوى (چۆن له هێزى نه‌رم تێبگه‌ین) به 964ـى وت، به‌داخه‌وه گه‌نجانمان هێنده‌ى خۆیان خزاندووه‌ته ناو شه‌پۆڵى سۆشیاڵ میدیاوه هێنده نه‌هاتوونه‌تە ناو بواره‌كانى نووسین و وه‌رگێڕان.
وتیشی “پێویسته گه‌نجه‌كانمان لانیكه‌م زمانى دووه‌م و سێیه‌م بزانن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه هه‌نگاو بنێن، نه‌ك له سۆشیاڵ میدیاكان خۆیان خه‌ریكی كارى رووكه‌شی بكه‌ن”.
كتێبه‌كه‌ى په‌یڕه‌و له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره بۆ كتێب و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌پێویستى زانیوه كتێبه‌كه‌ى له‌باره‌ى هێزى نه‌رم بنووسێت و پێیوایه ئه‌مڕۆكه زلهێزه‌كان له جیهاندا، سیاسه‌ت به هێزى نه‌رم ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌كرێت كوردیش جینۆساید وه‌ك هێزێكی نه‌رم له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌كاربهێنێت.
هێزى نه‌رم، جێگره‌وه‌ى هێزه سارد و گه‌رمه‌كانه كه وڵاتان وه‌ك روانینێكی نوێ بۆ سیاسه‌تكردن له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له رێگه‌ى كارپێكردنى ته‌واوى كایه‌كانى هونه‌ر و په‌رورده و كلتوور و هتد.. به‌كارى ده‌هێنن.