فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا. وێنە: ئاژانسی ئەنادۆڵ.
لە مانگەکانی داهاتوودا دەگەن
شاندی عێراق لە واشنتن گرێبەستێکى بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگی واژۆ کرد
964+
ژووری هەواڵ
شاندی حکومەتی عێراق لە واشنتن، گرێبەستێکیان بۆ کڕینی 41 فڕۆکەى جەنگی واژۆ کردووە و پلانێکی دوورمەودا بۆ پێدانی پارەکەی دیاریکراوە کە بڕیارە بەشێکی لە ئەستۆی ئەمریکا بێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی CNBCـی ئەمریکی، باسم عەوادى، وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاندووە، لە چەند مانگى داهاتوودا 41 فڕۆکەکە دەگەنە عێراق.
بە وتەی باسم عەوادی، بەشێک لە پارەی فڕۆکەکان دیاریى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەبێت.
محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا، كه نوێنه‌رانی كورد و هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵدایه، چه‌ند رۆژێكه له ئه‌مریكا و له كۆشكی سپی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش هه‌بوو.