لە باخی گشتیی سلێمانی
“بێهۆشیان كردم و زیاتر له چوار ملیۆن دیناریان لێدزیم”
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
هاوڵاتییەک له شاری سلێمانی به 964ی راگه‌یاند، لەلایەن دوو كه‌سه‌وه بێهۆش كراوه و بڕی زیاتر له چوار ملیۆن دینار و مۆبایل و شتی دیكه‌یان لێدزیوه.
هاوڵاتییه‌كه ناوی عوسمان ته‌هایه و ده‌ڵێت، لە باخی گشتی له لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه، كه یه‌كێكیان ده‌ناسێت و چه‌ند ساڵێكه هاوڕێیه‌تییان هه‌یه، دەرمانیان داوە لە لووتی و بێهۆشیان کردووە.
وتیشی، پێش ئه‌وه به‌رداخێك ئاویان پێدام، به‌ڵام نه‌مخوارده‌وه و گومانم هه‌بوو، دواتر شتێكیان به لووتم داهێنا و ئاگام له هیچ نه‌ما، پاره و مۆبایل و شتی دیكه‌یان لێبردووم.
عوسمان ته‌ها داوا ده‌كات به‌هانایه‌وه بچن، چونكه پاره‌ی پێ نییه نانێك بخوات.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه به 964ی وت، سكاڵا تۆمار كراوه و به‌دواداچوون له راستی و دروستیی رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
وتیشی، كامێرای چاودێریی سه‌یر ده‌كه‌ینه‌وه و به‌دوای ئه‌م رووداوه‌دا ده‌چین.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا