لەسەر کوژرانی کچەکەی هەولێر زڕباوكی بۆ 964 قسه‌ ده‌كات

964+
شیراز عه‌بدوڵا

شاهین قه‌ساب، كه‌ به‌خێوكه‌ر و زڕباوكی ئه‌و كچه‌یه‌، کە ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر كوژرا، به‌ 964ی وت، به‌یانی زوو چەند کەسێک هاتوون و له‌ خه‌ودا كچه‌كه‌یان به‌ ده‌مانچه‌ كوشتووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا سكاڵایان كردووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كچێك له‌ ناحیەی داره‌تووی سەر بە هه‌ولێر كوژرا.
كچه‌كه‌ مانگی 11ی ساڵی رابردوو له‌ لایه‌ن دوو كه‌سی دیاری تیكتۆكچی له‌ شوقه‌كانی ئیسكان فرێدرایه‌ خواره‌وه‌، دواتر كێشه‌كه‌ به‌ سوڵحی عەشایەری چاره‌سه‌ر كرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە بە مردووی...

ئەو کچەی لە شوقەیەکی ئیسکان فڕێدرایە خوارەوە بە مردوویی دۆزرایەوە