لە راپەڕین

رێوشوێن بۆ بڵاوبوونەوەی مێرووی سن گیراوەتەبەر

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی راپەڕین دەرچوونیان دەستپێکردووە بۆ ناو کێڵگەکانی گەنمی جوتیارانی سنووری دەڤەری راپەڕین بە مەبەستی کەشفی مێرووی سن.

خالید ئەحمەد بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەڕین بە 964ـی وت، جارێ زووە بۆ ئەوەی بزانین مەترسی هەیە لە بڵاوبوونەوەی مێرووی سن لە ناو کێڵگەکانی گەنمدا یان نا، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی ئایار تا کۆتایی مانگی حوزەیران و لەگەڵ بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما و پێگەیشتنی گەنمەکە کاتی بڵاوبوونەوەی مێرووکەیە.

وتیشی، لە ئێستاوە تیمەکانیان لە سنووری سەروچاوە و رانیە و پشدەر هەموو رۆژانی یەکشەممە و پێنجشەممەیەک لە پشکنیندان و سەردانی کێڵگەکان دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن لە مەترێکی چوارگۆشەدا چەند سن بوونی هەیە، تاوەکو بزانن دەگاتە ئەو ئاستەی کە کێوماڵ بکرێت یاخود زیان بگەیەنێت بە کێڵگەکانی دیکە یاخود نا.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی راپەڕین روونیشیکردەوە، قۆناغەکەی زۆر زووە و مەترسی نییە لە بڵاوبوونەوەی مێرووەکە، بەنزیکەیی لە مەترێکی چوارگۆشەدا ئەگەر لە پێنج مێروو زیاتر هەبێ پێویستی بەوە دەبێ کێوماڵ بکرێت و لەناوببرێت، هەروەها لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر مێرووەکە بڵاوببێتەوە بە رشاندنی دەرمان هەوڵی لەناوبردنی مێرووەکە دەدەین و رێگری دەکەین لە بڵاوبوونەوەی زیاتری.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەڵمەتی لەناوبردنی مێرووی سن لە دهۆک دەستیپێکرد

هەڵمەتی لەناوبردنی مێرووی سن لە دهۆک دەستیپێکرد