مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک

ئه‌مریكا پارچه‌ شوێنه‌وارێكی میزۆپۆتامیا ده‌داته‌وه‌ سودانی

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک، شوێنەوارێکی میزۆپۆتامیا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان، راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرایه‌وه‌.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، محه‌مه‌د شیاع سودانی شوێنەوارێکی راده‌ست كرا، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی سۆمەری (2900-3000 ساڵ پێش زایین)، کە له‌ لایه‌ن نوێنەرانی مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن و کۆمەڵێک میدیا.
سودانی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌، پێزانینی خۆی بۆ بەڕێوەبه‌رانی مۆزەخانەکە ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئەو هەوڵانەی بۆ گەیاندنی ئەم شوێنەوارە و رێکارەکانی رادەستکردنی بە باڵیۆزخانەی عێراق، پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا بەهێزتر دەکەن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە کە “یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی حکومەت و دەوڵەت، هاوکاریکردنە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتی و کولتوورییەکان بە مەبەستی گەڕانەوەی شوێنه‌واره‌ دێرینەکانمان بۆ زێدی رەسەنی خۆیان”.
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵا، كه‌ نوێنه‌رانی كورد و هه‌رێمی كوردستانیشی له‌گه‌ڵدایه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ئه‌مریكا و له‌ كۆشكی سپی دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكاش هه‌بوو.

سودانی بە بایدنی وتووە پەیوەندیەکانمان لە سەربازییەوە...

سودانی بە بایدنی وتووە پەیوەندیەکانمان لە سەربازییەوە بۆ رۆشنبیری و ئابووری دەگۆڕین