میوانەکان گەیشتن
ئەمڕۆ “دیداری سلێمانی” دەستیپێکرد
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ کاتژمێر 10 هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی دەستیپێکرد، کە زیاتر لە 100 کەسایەتی دیاری هەرێم و عێراق و جیهان تێیدا بەشدارن.
دیدارەکە ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین پانێڵ پێشکەش دەکرێن.
هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و چەندین کەسایەتی سیاسی لە دیدارەکەدا بەشدار دەبن.
هەورەها بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی وەزیرانی عێراق، لە رێگەی سکایپەوە وتارێکی لە دیدارەکەدا هەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا