ترسیان له بۆنى كلۆر هه‌یه
گوندێكى نزیك پڕۆژه‌ى ئاوى خاس چۆڵده‌كرێت
964+
محه‌مه‌د عه‌لى – پشده‌ر
به‌هۆى ترسیان له بڵاوبوونه‌وه‌ى بۆنى غازى كلۆر، به‌شێكی ماڵه‌كانى گوندێكی نزیك له پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
گونده‌كه ناوى بنه‌وشانه و 23 ماڵى لێده‌ژی، كه‌متر له یه‌ك كیلۆمه‌تر له پڕۆژه‌ى ئاوى خاس دووره.
نوێكراوه‌ته‌وه له 10:52 ده‌قیقه:
یه‌كێك له دانیشتوانى ئه‌م گونده به‌ناوى شێخ سه‌روه‌ر به 964ـى وت، تا ئێستا 10 ماڵ له گونده‌كه‌یان چۆڵى كردووه، له‌و ماڵانه‌ن كه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به‌هۆى رووداوه‌كه‌ى پێشووى ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌یه.
وتیشی “ئێمه هه‌ر له گونده‌كه ماوینه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ى رۆیشتوون ترسی ژن ومنداڵه‌كانیان وایلێكردوون گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن”.
نوێكراوه‌ته‌وه له 10:59 ده‌قیقه:
به‌كر بایز، قایمقامى قه‌زاى پشده‌ر به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وان به هیچ كه‌سێكی ئه‌م گونده‌یان نه‌وتووه گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری خۆیانه.
وتیشی “به‌وپێیه‌ى ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه سه‌ردانى پڕۆژه‌ى ئاوى خاسه‌م كردووه هیچ مه‌ترسییه‌كى واى نییه و لێچوونى غازه‌كه‌ش وه‌كو ئه‌وه‌ى پێشتر نییه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن