لە کفری

کەسێک دەستڕێژی گوللە لە شاحینەی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل دەکات

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

کەمێک پێش ئێستا لەناو قەزای کفری، کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە شاحینەیەکی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل دەکات و تایەکانی دەتەقێنێت.

ئۆتۆمبێلەکان ھی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونن لە ناحیەی رزگاری، بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ بەشداربووەکانیان ھێنابوو.

عەبدوڵا ئەبوبەکر لە بەشی فرۆشتنی پرۆژەی نیشتەجێبوونەکە، بە 964ى وت،”ئەو شاحینەیە پێنج ئۆتۆمبێلی ئێمەی بارکردبوو، لە قەزای کفری کەسێک کە دەوترێت سەرخۆش بووە، تەقەی لە شاحینەکە کردووە و تایەکانی تەقاندووە”

ئاماژەی بەوەش کرد، ھیچ زیانێک بەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان نەکەوتووە، تەنیا تایەکانی ئۆتۆمبێلە گەورەکە تەقیون و زیانی گیانیشی نەبووە.

لەوبارەی ئەوەی ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە، کە ئایا دەستگیرکراوە یان نا، پەیامنێری 964، چەندجارێک پەیوەندیکرد بە عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە زڕگوێز کەسێک لەسەر تەقەکردن لە دراوسێکەی دەستگیر کر...

لە زڕگوێز کەسێک لەسەر تەقەکردن لە دراوسێکەی دەستگیر کرا