مۆرینیۆ

قادسیە دەیەوێت بە مۆرینیۆ شەڕی خولی سعودیە بکات

+964

سۆما حەکیم زادە

یانه‌ی قادسیه‌ی سعودی، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌وه‌ ریزی یانه‌ نایابه‌كانی سعودیه‌ و له‌ وه‌رزی نوێدا به‌شداریی خولی رۆشن ده‌كات، پلانی ئه‌وه‌یه‌ گرێبه‌ستی گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات، له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی بكه‌نه‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ پاره‌یه‌كی زۆر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كیڤن دی برۆینی یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌نجام بده‌ن.

میدیای سعودیه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، چه‌ند یاریزانێكی گه‌وره‌ به‌ڵێنیان به‌ یانه‌كه‌ داوه‌ یاریی بۆ بكه‌ن.

یانه‌ی قادسییه‌ به‌ ئه‌هریمه‌نی خولی سعودیه‌ ناسراوه‌ و به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ریازییه‌ی سعودیه‌، مۆرینیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن و ئه‌م هاوینه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تیپه‌كه‌وه‌ ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ له‌ رۆژانی رابردوو سه‌رۆكی یانه‌ فه‌نه‌رباخچه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، مۆرینیۆ مه‌شقی یانه‌كه‌ی ئه‌وان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

مۆرینیۆ له‌ سێ یانه‌ی سعودیه‌ داواكراوه‌

مۆرینیۆ له‌ سێ یانه‌ی سعودیه‌ داواكراوه‌