واژۆی چی رێککەوتنێک کراوە؟

ئەندامێکی شاندەکەی سودانی: شاهیدی دابەزینی روون و خێرای دۆلار دەبین

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەندامێکی شاندی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن وتی، ئەو پرسانەی لەنێوان عێراق و واشنتۆن تێگەشتنی جیاوازی لەسەرە، بەرەو تێگەیشتنی هاوبەش دەچن، بە تەواوەتی شاهیدی دابەزینی روون و خێرای بەهای دۆلاریش دەبین بەرامبەر دینار لە چەند رۆژی داهاتوودا.

عائد هیلالی، توێژەری سیاسی و ئەندامی شاندی سودانی لە واشنتۆنەوە قسەی بۆ ژمارەیەک رۆژنامەوانی دەزگا میدیاییەکان کرد و باسی لەوە کرد، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن، مژدەیەکی زۆری بۆ گەلی عێراق چنگ خستووە، بەو پێیەی سەردانەکە توانیویەتی ژمارەیەک پرس کە خواستی عێراقە تێگەشنی هاوبەشی لەسەر دروستبکات.

کاغەزێک میدیای سەرقاڵکردووە

کاغەزێک میدیای سەرقاڵکردووە

ئەوەشی وت، ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییە ئەمریکییەکان واژۆکراون، پەیوەندییان بە داهاتووی عێراقەوە هەیە، یەکێک لەوانە سەرچاوەکانی وزەیە، هەروەها کۆمپانیای ئەمریکی هەیە، کە رێککەوتنیان لەگەڵ عێراق واژۆکردووە بۆ دروستکردنی رشێنەر و ئۆتۆمبێل، کە دەکەونە چوارچێوەی پێداویستییەکانی دەوڵەتی عێراق.

لە بازاڕدا هێشتا نرخی دۆلار ناسەقامگیرە و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، 100 دۆلاری ئەمریکی لە خانەکانی 148,000 و 149,000 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێ، ئەوەی کە جیاوازە زیادکردنی رێژەی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، خۆیشی بەردەوامە لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی 130,000 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

بایدن لە بارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە چى بە سودان...

بایدن لە بارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە چى بە سودانى وتووە؟

سودانی بە بایدنی وتووە پەیوەندیەکانمان لە سەربازییەوە...

سودانی بە بایدنی وتووە پەیوەندیەکانمان لە سەربازییەوە بۆ رۆشنبیری و ئابووری دەگۆڕین