دابەزی
نرخی نەوت هاتە خوار 90 دۆلار
964+
توانا نەقی
دوای نزیکەی هەفتەیەک لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت بە سەرووی 90 دۆلار ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزیوە و هەتا خوار ئەو نرخە.
هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیl هەرڕەشەکانی ئیسرائیلیش بۆ وەڵامدانەوەی ئێران گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی لەسەر نرخی نەوت دروستنەکردووە و دوو رۆژە تا رادەیەک نرخەکان جێگیرە و هەر لەسەر و 90 دۆلارەوەیە.
ئەوەی هەیە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 89 دۆلار و 53 سەنتە و بەڕیژەی 0.49% لەچاو کاتئ داخستنی بەزاڕە جیهانییەکان لە دوێنێدا دابەزیوە.
هەرچی نرخی نەوتی خاوی تەکساسیشە بە 84 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، رێژەی دابەزینەکەشی لەچاو دوێنێ داخستنی بازاڕەکاندا گەشتووەتەوە 0.50%.
دواینجار لەمساڵدا نرخی نەوت زۆرترین بەرزبوونەوەی تۆمارکردبێت رۆژی 5.4.2024 بوو نرخی هەر بەرمیلێک 91 دۆلار و 17 سەنتی تۆمارکرد.