300 نەمامیش رووێندران

264 ئاژەڵ لە سلێمانی ئازاد کران

964+

پێشەوا محەمەد

لەناو پارکی هەواری شار لە سلێمانی 264 ئاژەڵ بەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستانەوە ئازاد کران و 300 نەمامیش پێشکەشی ئیدارەی پارکەکە کرا.

هەڵمەتەکە لە لایەن رێکخراوی سەوزی کوردستان رێکخرابوو و لە زۆنی شاخی پارکەکە ئاژەڵەکان ئازاد کران.

فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار بە 964ـی راگەیاند، ئەو هەڵمەتە زۆر گرنگ بوو بۆ دووبارەکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە پاراستن و گرنگیدانیان بە ژینگە.

وتیشی، “بەشێکی زۆری ئەو نەمامانەی پێشکەشی هەواری شار کران هەر لەوێ رووێندران و بەشێکی پارکەکەیان پێ سەوز کرا”.

پەرلەمانی کوردستانی 16ـی چواری هەموو ساڵێکی بە رۆژی ژینگەی کوردستان ناوبردووە، لەو رۆژەدا کیمیابارانی دۆڵی بالیسان و شێخوەسانان کراوە لە لایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە.

فەرەیدوون عومەر وتیشی، ئەو باڵندانەی ئازاد کران بریتی بوون لە جۆرەکانی بوولبوول و کەو و کۆتر و سمۆرە.

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی ...

فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین داواکاریی بۆ حەوزەکانی ماسی هەیە