کەی؟

شارەوانیی سلێمانی قیرتاوکردن دەستپێدەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی سلێمانی لە ئامادەکاریدایە یەکی مانگی داهاتوو دەست بە قیرتاوکردن بکاتەوە و وتەبێژەکەی دەڵێت، پلان هەیە ئەمساڵ قیرتاوی زیاتر بکەن.

هەموو ساڵێک شارەوانییەکە لە مانگی یەک تا پێنج قیرتاوکردن رادەگرێت و کارگەی قیری تانجەرۆ، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی قیر بۆ شارەوانیی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە بەرنامەیاندایە ئەگەر ئەمساڵ بوودجە نەبێتە رێگر لە بەردەمیان و کەشوهەوا گونجاو بێت قیرتاوی زیاتر لە ساڵانی رابردوو بکەن.

ساڵی رابردوو شارەوانییەکە 83 کیلۆمەتر قیرتاوی لەناو شار و گەڕەک و کۆڵانەکانی سلێمانیدا کردبوو.

“داواکارییەکی زۆری قیرتاوکردن هاتووەتە شارەوانی، بەپێی پێویستیی شوێنەکان بە ریزبەندی قیرتاو دەکرێن و وەڵامی سەرجەم داواکارییەکان دەدرێتەوە”، زەردەشت رەفیق وای وت.

بە بڕوای ناوبراو کارگەیەکی قیر بۆ سلێمانی کەمە و بەهۆی بەردەوام فراوانبوونی شارەکە و دروستبوونی گەڕەکی نوێوە بەردەوام خواست لەسەر قیرتاوکردن زیاد دەکات.

دانیشتووانی هەواری شار داوای قیرتاوکردنی شەقامی 30 مەت...

دانیشتووانی هەواری شار داوای قیرتاوکردنی شەقامی 30 مەترییەکە دەکەن