"10 ساڵە بەڵێنمان پێدراوە و قیر نەکراوە"

دانیشتووانی هەواری شار داوای قیرتاوکردنی شەقامی 30 مەترییەکە دەکەن

964+

دیلان محەمەد

بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی هەواری شار لە سلێمانی، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان نیشاندا و داوای قیرکردنی شەقامی سەرەکی گەرەکەکە دەکەن.

بەشێک لەو هاوڵاتیانە کە قسەیان بۆ 964 کردووە دەڵێن، 10 ساڵ پێش ئێستا بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە شەقامەکەمان بۆ قیر دەکەن، ئەوەتا دەیبینی هێشتا قیر نەکراوە.