یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار کتێب لە هەولێرن

سبەی جەژنی کتێب دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

رۆژ رۆژی ئەوانەیە کە خولیای خوێندنەوەیان هەیە و حەزیان لە دەستکەوتنی کتێبی دانسقەیە، زیاتر لە یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار ناونیشانی کتێب لە یەک شوێن کۆکراوەتەوە، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب.
لە پارکی سامی عەوبدولڕەحمان سبەی چوارشەممە خولی شانزەیەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە، دەزگای مەدا پێشانگاکە بەڕێوەدەبات و 964 هاوبەشی میدیاییەتی.
لە پێشانگاکەدا 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە کوردستان و عێراق، میسر، لوبنان، سوریا، ئوردەن و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و چەند وڵاتێکی ترەوە بەشدارن، هەندێ لەو دەزگایانە بە رێژەی 50% داشکاندنیان کردووە بۆ کتێبەکانیان.
پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، تا رۆژی 27ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ساڵی پاریش بەهەمان شێوە 964 هاوبەشی میدیایی پێشانگاکە بوو بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی رووماڵی دەکرد و یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین خولەکانی ئەو پێشانگایە.

لە بازاڕی کتێبفرۆشی هەولێر زۆرترین خواست لەسەر قورئان ...

لە بازاڕی کتێبفرۆشی هەولێر زۆرترین خواست لەسەر قورئان و تەفسیرە