"پەیوەندی بەشەڕەکەی مەلا ئۆمەرەوە هەیە"
لەناحیەی کۆڕێ شەڕە تەقەروویداوە
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناحیەی کۆڕێی قەزای شەقڵاوە بە 964ی وت، شەڕە تەقە لەکۆڕێ روویداوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە دیارنییە ، بەڵام ئەو سەرچاوەیە دەلێت، پەیوەندی بەشەڕەکەی چەند رۆژێک پێش ئێستای گوندی شەوکی مەلائۆمەرەوە هەیە
بە پێی زانیارییەکانی 964 هێزە ئەمنییەکان ئێستا گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیدان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی