نەمام و دیاریشیان پێدرا

150 ژینگەپارێزی هەڵەبجە نیوەڕۆخوانێکیان بۆ رێکخرا

964+

عومەر فەتاح ـ هەڵەبجە

لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکان لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا لەلایەن ژنە چالاکەوانێکی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی و ژینگە لە هەڵەبجە مەراسیمێکی تایبەت بۆ 150 ژینگەپارێز رێکخراو کۆمەڵێک دیاریان پێ بەخشرا.

بەهار کەریم چالاکوانی بواری کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخەری مەراسیمەکە بە 964ـی وت، وەک وەفایەکی بچوک بۆ ژینگەپارێزانی هەڵەبجە نیوەڕۆخوانێکمان بۆ زیاتر لە 150 ژینگەپارێز ساز کرد، هاوکات خەڵاتی رێزلێنانمان بەخشیە چەند کەسێکی دڵسۆزی بواری ژینگە کە لەچەند ساڵی رابردوو خزمەتتیان بە ژینگەی ناوچەکە کردووە.

وتیشی، هەروەها 150 نەمامیش بەسەر ژینگەپارێزاندا دابەشدەکەین و خێرخوازێکیش لە رێگەی ئێمەوە هەندێک خۆراکی بۆ دابینکردوون.

پێداچوونەوە: تونا نەقی

ژینگە پارێزان تەنیا یەک رۆژی جەژن پشوویان دەبێت

ژینگە پارێزان تەنیا یەک رۆژی جەژن پشوویان دەبێت