کەلار

فولکەی شەقامی ئاوارەکان دەکرێت بە ترافیک لایت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

فولکەی شەقامی ئاوارەکان لە قەزای کەلار، پێش جەژنی رەمەزان بەھۆی قەرەباڵغیەوە داخرا، دوای 13 رۆژ ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاری کردنەوەی فولکەکە درا.

شەھاب ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار بە 964ـی وت،”ئەمڕۆ سێ شەممە، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی رێکخستنەوەی شەقام و ھاتوچۆی گشتی کەلار، بڕیارماندا کە بەربەستە کۆنکرێتیەکانی فولکەی شەقامی گشتی ئاوارەکان لاببرێت”.

فولکەکە پێش جەژن بەشێوەیەکی کاتی داخرابوو، دوای بەدواداچوونی لیژنەی رێکخستنەوەی شەقامەکان پێیان وابوو، فولکەکە بکرێتەوە باشترە و ئاستەنگی ھاتووچۆی دروستکردبوو بۆ شۆفێران، شەھاب ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ئەو فلکەیە دەکرێت بە ترافیک لایت، ھەروەھا بەدواداچوون و پێداچونەوە بۆ یوتێرنی نزیک مزگەوتی ئاشتی و ئەو شەقام و فولکانەیتریش دەکرێن کە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروستدەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای مانگێک لە راگیرانی کارەکانی رێگای کەلار - سلێمانی ...

دوای مانگێک لە راگیرانی کارەکانی رێگای کەلار - سلێمانی دەست پێدەکاتەوە