"تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت"

دوای مانگێک لە راگیرانی کارەکانی رێگای کەلار – سلێمانی دەست پێدەکاتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ماوەی زیاتر لە مانگێکە کۆمپانیای جێبەجێکاری رێگای کەلار بۆ سلێمانی کارەکانی راگرتووە بەھۆی خەرجنەکردنی پارە بۆیان، بڕیارە رۆژی شەممە دەست بەکارکردن بکەنەوە.

رێگاکە تاوەکو ئێستا نزیکەی 70%ى تەواو بووە.

عوسمان محەمەد، خاوەنی کۆمپانیای بێشکان کە جێبەجێکاری پرۆژەکەیە بە 964ـی وت، “دوێنێ دووشەممە، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی کردین و بەڵێنی پێداین کە پارە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە خەرجبکرێت، ئێمەش لە رۆژی شەممەوە دەست بە کارکردن دەکەینەوە”.

ئەگەر بە بەردەوامی پارەمان بۆ خەرجبکرێت ئەوا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 100%ى رێگای کەلار بۆ سلێمانی دەبێت بە جووت ساید، عوسمان محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تەواوکردنی ئەو 30%ی کە ماوە، پێویستمان بە نزیکەی 30 ملیار دینار ھەیە، جگە لەوەش کۆمپانیا 15 ملیار دیناريترى لای حکومەتە.

لەساڵی2012ەوە، بڕیاری بە دوو سایدکردنی رێگای کەلار – سلێمانی دراوە ، تاوەکو ئێستا 70% رێگاکە تەواو کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

  جارێكی دیکە کارکردن لە رێگای کەلار - دەربەندیخان راگی...

  جارێكی دیکە کارکردن لە رێگای کەلار - دەربەندیخان راگیرا