قۆپییەکەی بایدن ئاشکرا بوو

کاغەزێک میدیای سەرقاڵکردووە

+964

ژووری هەواڵ

لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کاغەزێکی بەدەستەوە بوو ناوە ناوە تەماشای دەکرد، میدیای ئەمریکی سەرنجیان خستووە سەر ئەو کاغەزە.

بایدنی تەمەن 81 ساڵ لەکاتی قسەکانی دەستی برد بۆ گیرفانی و کاغەزێکی دەرهێناو تەماشایکرد، بۆ ئەوەی باسەکەی لەبیر نەچێت، میدیای ئەمریکی ئەوەیان ناوناوە ”کاغەزی قۆپی”.

لە کاغەزەکەدا وادەردەکەوێت کە سەردێڕی قسەکانی نوسیبێت بۆ ئەوەی لەبیریان نەکات، هەروەها چەند تێبینییەک بەپیتی گەورە نوسراوەو بۆ بایدن دەستنیشانکراوە کەی لە قسەکردن بوەستێت بۆ ئەوەی نۆرەی وەرگێڕەکە بێت.

ئەمە یەکەمجاریش نییە کە بایدن پەنا بۆ کاغەز دەبات، نیسانی ساڵی رابردووش کاغەزێک بە دەستی بایدنەوە دەرکەوت کە پرسیاری یەکێک لە رۆژنامەنووسەکانی تێدا نوسرابوو، پێش ئەوەی رۆژنامەنووسەکە پرسیار بکات، شوباتی ئەمساڵیش لەکاتی کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بایدن دیسان کاغەزێکی بەدەستەوە بوو، ئەمەش دوودڵی لای هەندێ ئەمریکی دروستکردووەو گومانیان هەیە بایدن شت لەبیر بکات.

میدیای ئەمریکی نوسیویانە سودانی بۆ قسەکانی هیچ کاغەزێکی تێبینی لەبەردەستدا نەبووەو باس و خواسەکەی لەبیربووە

بایدن لە بارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە چى بە سودان...

بایدن لە بارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە چى بە سودانى وتووە؟

+964صورة من منصة (شبكة):