964 بەراوردى کردووە

باوەڕ ناکەى لە 22 رۆژدا نرخى زێڕ چەند بەرز بووەتەوە

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێکە  بەهۆی بەرز بوونەوەی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بووتەوە و هەر مسقاڵێک 40 بۆ 50 هەزار دینارى چووەتەسەر.

964 بەراوردى نرخى زێڕى لە بازاڕەکانى هەرێم کردووە لە ماوەى 22 رۆژدا و تێیدا جیاوازییەکى زۆر لە نرخەکان دەردەکەوێت، بەم شێوەیەى خوارەوە:

نرخى یەک مسقاڵ زێڕ لە 24.3.2024

عەیار 24 بە 516 هەزار دینار

عەیار 21 بە 452 هەزار دینار

عەیار 18 بە 387 هەزار دینار

عەیار 22ـى لیرەى رەشادى بە 658 هەزار دینار

نرخى یەک مسقاڵ زێڕ لە 16.4.2024

عەیار 24 بە 567 هەزار دینار

عەیار 21 بە 496 هەزار دینار

عەیار 18 بە 425 هەزار دینار

عەیار 22ـى لیرەى رەشادى بە 752هەزار دینار

جیاوازى نرخى بەرز بووەوە لە 22 رۆژدا بەم شێوەیەیە:

عەیار 24 لەو ماوەیەدا 51 هەزار دینار بەرز بووەتەوە

عەیار 21 لەو ماوەیەدا 44 هەزار دینار بەرز بووەتەوە

عەیار 18 لەو ماوەیەدا 38 هەزار دینار بەرز بووەتەوە

عەیار 22ـى لیرەى رەشادى 964 هەزار دینار بەرز بووەتەوە

فایەق فەهد 23 ساڵە لە بازاڕی قەیسەری هەولێر دوکانی زێڕینگری هەیە، لەبارەى بەرز بوونەوەى نرخى زێڕ بۆ 964 وتی، لەوەتەی زێڕ بەرزبووەتەوە، هاوڵاتیان زیاتر زێڕ دەفڕۆشن، هاوڵاتی هەبووە بە بڕی 30 ملیۆن دینار زێڕی فرۆشتووە، هەبووە بایی 2 تا 3 دەفتەر دۆلار فرۆشتوویەتی .

حاجی کامەران، یەکێکیترە لە زێڕینگرانی قەیسەری هەولێر بە 964 وت،“بەرزبوونەوەی زێڕ کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی هاوسەرگیری هەبووە و هاوڵاتی کەمتر دەیکڕێت. ”

حەسەن ئەبوبەکری زێڕینگریش دەڵێت، هیچ کاتێک ئۆنسەی زێڕ لە جیهان بەو شێوازە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە.

زێڕ لە ئاستێکى خەیاڵیدایە

زێڕ لە ئاستێکى خەیاڵیدایە