بوو بە 250 هەزار دینار

زیادکردنى موچەى خاوەن پێداویتسییە تایبەتەکانى عێراق هەرێم دەگرێتەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم روونکردنەوە دەدات لەبارەى هاوتاکردنى موچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى عێراق و هەرێم و دەڵێت، جارێ نازانین.

دوێنێ سێشەممە، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان موچەکەیان لە 170 هەزار دینارەوە بوو بە 250 هەزار دیناى.

لەبارەى هاوتاکردنى موچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى هەرێم، ئاریان ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم بە 964ـى وت،”جارێ زۆر کێشە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە بەتایبەت لە پەیوەست بە موچە و دەرماڵە و خانەنشینى، بۆیە جارێ دیار نیە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى هەرێمیش هاوتا دەکرێن یان نا”.

باسى لەوەشکرد، ئەو بڕیارە ئیشى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و وەزارەتى دارایى و لیژنەى دانوستان تا چارەسەرى ئەو بابەتە بکەن، چونکە بە تەنیا موچەى خاوەن پێداویستى تایبەت نیە کە هاوتا نیە، خانەنشینى و بەشێک لە دەرماڵەى فەرمانبەرانیش هەمان شتە.

لە هەرێمى کوردستان بەرزترین موچەى خاوەن پێداویستى تایبەت 150 هەزار دینارە و کەمترینى 100 هەزار دینارە.

یەکێتیی کەمئەندامانی سلێمانی: 40 هەزار کەس بێ موچەن

یەکێتیی کەمئەندامانی سلێمانی: 40 هەزار کەس بێ موچەن