چوارشەممە یارییە

ئه‌نچیلۆتی پێکهاتەی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی مان سیتی ئاشكرا كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ئاشكرا كرد، كه‌ چوارشه‌ممه‌ ده‌كرێت.

یانەی شاهانه‌ چوارشەممەی داهاتوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا له‌ ناو مانچێسته‌ر رووبەڕووی یانەی مانچێستەر سیتی ده‌بێته‌وه‌.

ئەنچیلۆتی، راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ بانگهێشت كرد، كه‌ ته‌نیا چوامینی تێدا نییه‌ و ئه‌ویش به‌هۆی سزاوه‌ ناتوانێت یاریی بكات.

پێكهاته‌كه‌ بەم شێوەیەیه‌:
گۆڵپارێزەکان: لونین، کیپا، فران.
بەرگری: کارڤاخال، میلیتاو، ناچۆ، لوکاس ڤاسکێز، فران گارسیا، رودیگێر، مێندی.
هێڵی ناوەڕاست: بێلینگهام، کرۆس، مۆدریچ، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، سیبایۆس، ئاردا گولەر.

هێرشبەران: ڤینیسیۆس جونیۆر، رۆدریگۆ، خۆسێلۆ، براهیم دیاز.

هه‌ردوو یانه‌ له‌ یاریی چوون له‌ مه‌درید به‌ 3-3 گۆڵ یه‌كسان بوون.

ریال مەدرید نایەوێت دەستبەردارى ماکینە ئەڵمانییەکەى ب...

ریال مەدرید نایەوێت دەستبەردارى ماکینە ئەڵمانییەکەى ببێت