راهێنه‌رانه‌كان چیان وت؟
شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌لی بردنه‌وه‌ی خولی كوردستانیان له ده‌ست دا
964+
میلاد جه‌لال – كه‌لار
له خولی نایابی كوردستان، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شێروانه، كه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا و هه‌ریه‌كه‌یان بردنه‌وه‌ی تۆمار بكردایه، ده‌بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15.4.2024 گه‌ڕی كۆتایی خولی نایابی كوردستان له تۆپی پێ به‌ڕێوه‌چوو، شێروانه له كه‌لار میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی كرد و له ئه‌نجامیشدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له كاتێكدا یانه‌ی ئاكرێ، كه بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی چوارقوڕنه یه‌كسان بوو، بۆیه هه‌ریه‌كه له شێروانه و پێشمه‌رگه، هه‌لی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌یان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بردنه‌وه‌ی تۆمار بكردایه.
هه‌ر له ئه‌نجامه‌كانی دیكه‌دا یانه‌ی سه‌یدسادق 4-2 گۆڵ له یانه‌ی رانیه‌ی برده‌وه، زاخۆ به گۆڵێك له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی برده‌وه، ئارارات به 4-3 گۆڵ له هه‌ولێری برده‌وه، هه‌روه‌ها برایه‌تی به گۆڵێك له یانه‌ی سیروانی نوێی برده‌وه، له‌و یارییه‌ی له سلێمانی كرا.
له دوو یاریی دیكه‌شدا، شه‌قڵاوه به 3-2 گۆڵ له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه و مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد، یانه‌ی سۆرانیش بۆ پله یه‌ك دابه‌زی، یانه‌ی دهۆكیش سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی هندرێن به 1-0 گۆڵ، به‌ڵام بۆ پله یه‌كی كوردستان دابه‌زی.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا