زۆرترینى بۆ هەولێر بووە

لە رۆژانى جەژندا 200 هەزار گەشتیار سەردانى هەرێمی کوردستانیان کردووە

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە شەش رۆژى پشوى جەژنى رەمەزاندا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانى هەرێم و کەمتر لە چوار مانگى رابردووش یەک ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم بە 964ـى وت، “لە 8 بۆ 13ـى 4ـى 2024، کە هەفتەى جەژنى رەمەزان بوو لە هەرێم، 200 هەزار گەشتیار کە زۆرینەى زۆریان گەشتیارى شارەکانى خوار و ناوەڕاستى عێراقن، سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى هەرێمیان کردووە”.

“لەو 200 هەزار گەشتیارە، 70 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى هەولێریان کردووە و 61 هەزاریان روویان لە سلێمانى و 30 هەزاریان روویان لە دهۆک کردووە، ئەوانى تریش سەردانى ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە جیاوازییەکانیان کردووە”، بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم واى وت.

دەشڵێت: جگە لە گەشتیاران، لە رۆژانى جەژندا 150 هەزار سەردانیکەرى ناوخۆیى هەبووە، واتا ئەو هاوڵاتییانەى هەرێم کە سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى هەرێمیان کردووە.

هەرچەندە دەستەى گەشتوگوزار ئامارى هاتنى گەشتیارانى بیانى لەبەردەست نیە، بەڵام بە وتەى ئیبراهیم عەبدولمەجید، لەناو ئەو 200 هەزار گەشتیارە ژمارەیەکیان گەشتیارانى دەرەوەى وڵاتن، بەتایبەت ئێران و تورکیا.

بەپێى ئامارەکانى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم کە بۆ 964 ئاشکرایان کردووە، لە ماوەى 1.1. تا 13.4.2024، یەک ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى هەرێمیان کردووە.

هێرشەکەی ئێران کاریگەری لەسەر هاتنی گەشتیاری ئێرانی د...

هێرشەکەی ئێران کاریگەری لەسەر هاتنی گەشتیاری ئێرانی دەبێت؟