مێژووی نووسییه‌وه‌

یانه‌ی ئاكرێ بۆ یەکەمجار بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی ئاكرێ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان له‌ تۆپی پێ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی وه‌رزی 2023-2024ی خوله‌كه‌ كۆتایی هات.

یانه‌ی ئاكرێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانه‌ی چوارقوڕنه‌ یەکسان بوو، به‌مه‌ش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ بووه‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌.

له‌ دوای یارییه‌كه‌ یاریزانانی یانه‌ی ئاكرێ له‌ یاریگه‌ی چوارقوڕنه‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ نازناوی پله‌ نایابی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنن.

هاوكات یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شێروانه‌، كه‌ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می خوله‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

یانەی دەربەندیخان بۆ خولی کوردستان خۆی نوێدەکاتەوە

یانەی دەربەندیخان بۆ خولی کوردستان خۆی نوێدەکاتەوە