کەریم بنزێما یاریزانی یانەی ئیتیحاد وێنە : ئاژانسەکان
لەسەر چی؟
برای كه‌ریم بنزێما هێرشی كرده سه‌ر یانه‌ی ئیتیحاد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵآ
گریسی، برای كه‌ریم بنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و یاریزانی یانه‌ی ئیتیحادی سعودییه، له پۆسێكدا له سۆشیال میدیا هێرشی كرده سه‌ر گایاردۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ئیتیحاد.
یانه‌كه‌ی كه‌ریم بنزێما له یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری سعودیه، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به گۆڵێك به‌رامبه‌ر چوار گۆڵ به یانه‌ی هیلال دۆڕا.
كه‌ریم له یارییه‌كه‌دا زۆربه‌ی كات له لای چه‌پی یاریگه یاریی كرد، ئه‌مه‌ش گریسیی برای كه‌ریمی توڕه كرد، به جۆرێك له پۆستێكدا له ئینستاگرام نووسبووی، كه‌ریم بنزێما له لای چه‌پ یاریی ده‌كات، ئه‌مه تاوانه.
هه‌روه‌ها هێرشی كرده سه‌ر گایاردۆی راهێنه‌ری تیپه‌كه و پێی گوت، ئه‌وه‌ی تۆ كردت هیچ مانای نه‌بوو، پێویسته رێز له تۆپی پێ بگریت.
كه‌ریم ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئیتیحاد وه‌ك پێویست ده‌رنه‌كه‌وتووه و نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات، ماوه‌یه‌كیش كێشه و گرفتی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری تیپه‌كه هه‌بوو.