پێشتر دوورخراونەتەوە لە ئەرکەکەیان

ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 15.4.2024 ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژی دوورخراوە لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە گردبوونەوە و چەند داواکاریەکیان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەکرد.

سوارە حەمەسالح، یەکێک لەومامۆستایانە بوو بە 964ی وت، “ئێمە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژبووین بەهۆکاری جیاجیا لە کارلادراوین،” ئێستاش حکومەتی عێراق دەیەوێت بیانکات بەگرێبەست و هەمیشەیی، داواکاری ئێمە لەوەزارەت ئەوەیە مافەکانی ئێمە نەفەوتێت و بگەڕێینەوە.

حەمەد حوسێن عەلی ، نوێنەری مامۆستایانی دوورخراوە لە قەزای شەقلاوە بە 964ی وت، ژمارەی مامۆستای بەخشراو لە کارەکەیان نزیکەی هەزار 500 بۆ دوو هەزار دەبن ، بەبیانووی کەمی میلاک و بەشێکیشیان بەهۆکاری مۆڵەتی منداڵبوون و جیاجیا لەئەرک نەماون، مامۆستاهەبووە پێنج ساڵ خزمەتی کردووە ، لەئەرک دا نەماوە و لەسەرجەم ماف و ئیمتیازاتەکان بێبەش دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هۆشداری دەدرێتە 500 وانەبێژ ئەگەری هەیە دانەمەزرێن

هۆشداری دەدرێتە 500 وانەبێژ ئەگەری هەیە دانەمەزرێن