هۆشداری دەدرێت
خۆڵبارین گه‌یشته هه‌ولێر و سبه‌ی كاریگه‌ریی زۆرتر ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین گه‌یشته كه‌شوهه‌وا و ئاسمانی شاری هه‌ولێر، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سبه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆرتر بێت، به تایبه‌تی له كه‌ركوك و گه‌رمیاندا.
ئه‌مڕۆ شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوور و رۆژئاوای عێراق ده‌ستپێكرد و ئه‌مشه‌ویش گه‌یشته ئاسمانی هه‌ولێر.
دیلان ره‌شاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان به 964ی راگه‌یاند، شه‌پۆڵی خۆڵبارین گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵام پێشبینیی ده‌كرێت سبه‌ی له دوای نیوه‌ڕۆ كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆرتر بێت و مه‌ودای بینین كه‌مبكاته‌وه، به تایبه‌تی له كه‌ركوك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان.
وتیشی، “پێشبینیی ده‌كرێت شه‌پۆڵه‌كه 24 كاتژمێر به‌رده‌وام بێت و دواتر كۆتایی پێ بێت”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، شه‌پۆڵه‌كه شاره‌كانی موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباریشی گرتووه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی شه‌پۆڵه‌كه له سووریاوه رووی له عێراق و كوردستان كردووه.