بزانە بۆ؟

رێگا کاتییەکەى گۆمەسپان لێى قەوماوە

964+

وریا فەتاح

بەهۆى داخرانى رێگاى بالیسان، بارهەڵگرەکان رێگاى گۆمەسپان بەکار دەهێنن و بەهۆى ئەوەى رێگاى نزیک بەنداوەکەش گڵە، دەیان ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە.

عەبدوڵا حەمەد گەردى، بەڕێوەبەرى گرووپى سێنک، جێبەجێکارى پڕۆژەى بەنداوى گۆمەسپان بە 964ـى وت،”بەهۆى داخرانى رێگاى بالیسان، لە جەژنەوە بارهەڵگرەکان رێگەى گۆمەسپان بەکار دەهێنن، بەڵام رێگاى نزیک بەنداوەکە رێگایەکى گڵە و کاتییە، بەرگەى ئەوە ناگرێت ئەو قەرەباڵغییەى لەسەر بێت، بە تایبەت ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر”.

ئاشکراشى کرد، بەهۆى ئەو قەرەباڵغییە، رێگاکە دوو کاتژمێر کراوەیە و چوار کاتژمێر داخراوە، چونکە ناوە ناوە بارهەڵگرێک دەچەقێت یان هەڵدەدێرێت و دەبێتە هۆى وەستانى هاتوچۆ.

وەک باسى کرد، ئێستا کۆمپانیاکەیان وازیان لە ئیشى بەنداوەکە هێناوە و هەر خەریکى دەرهێنانەوەى ئەو بارهەڵگرانەن، کە رۆدەچن یان دەچەقن و دەکەونە سەرلا.

عەبدوڵا گەردى دەشڵێت: ناتوانین رێگە لە هاتوچۆى بارهەڵگرەکان بگرین، بەڵام داوا دەکەم حکومەت بێتە سەرخەت و چارەسەرێکى ئەو دۆخە بکات.

لە بارەى سێیەمین رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان دڵنیایى د...

لە بارەى سێیەمین رێگاى کاتى بەنداوى گۆمەسپان دڵنیایى دەدرێت