تا حەوت ملیۆن دینار مامەڵەی پێوەکرا

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە: بارگرژیەکان بەردەوام بن داڕمانی زیاتری تمەن دەبینین

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ناسەقامگیری لە نرخی تمەن دروست کردووە، دوێنێ شەو 100 دۆلاری ئەمریکی  بەرامبەر حەوت ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی تا ڕادەیەک دابەزی.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەگەر بارگرژیەکان لەوە زیاتر بێت، داڕمانی زیاتری تمەنی ئێرانی دەبینین.

ئەمڕۆ تمەن بەڕێژەیەکی بەرچاو بەهای لەدەستدا

ئەمڕۆ تمەن بەڕێژەیەکی بەرچاو بەهای لەدەستدا