لە بەنزیخانەکانی ئێران ئۆتۆمبێلێکی زۆر بۆ وەرگرتنی بەنزین لەسەرە وەستاون

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی گرتەیەک ڤیدیۆ کە بڵاوکراوەتەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل سەرەیان گرتووە لە بەنزیخانەیەک بۆ وەرگرتنی بەنزین، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش بۆ پێگەی فەرمی هەمشەهری دەڵێت: کێشەی کەمی سووتەمەنیمان نییە.

ئەمشەو ئێران لەرێگەی دەیان درۆن و موشەکەوە هێرشی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و هەریەکە لە وڵاتەکانی وەک عێراق و لوبنان و ئەردەن ئاسمانی بەڕووی گەشتەکان داخست.