لەگەڵ ئێران حزبوڵا و حوسیەکانیش هێرشەکانیان دەستپێکرد

964+

فەهمی نەبی

میدیای لوبنانی رایانگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕکەوانی ئێرانی، حزبوڵا دەیان موشەکی بە ئاراستەی باکوری ئیسرائیل هاویشتووە.

حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند، بە کاتیوشا بارەگای بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل بۆردوومان کراوە لە جۆلان.

لەزۆربەی شارەکانی ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە و ئاسمانی ئیسرائیل بەڕووی تێپەڕبوونی هەر فڕۆکەیەک داخراوە.

لەلایەکی دیکە میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن، حوسیەکانیش هێرشەکانیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەستپێکردووە و چەندین درۆنیان بەرەو ئیسرائیل ناردوە.

میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، 100 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و دەیان موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراون.