کرێکارێک سووتاوە

بەرگری شارستانی هەولێر: ئەوە سێیەم جارە ئاگر لەو کۆگایە دەکەوێتەوە

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

ئاگری کۆگای بەنزیخانەی کۆچەر لە هەولێر کۆنتڕۆڵکرا و بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، ئەوە سێیەم جارە ئاگر لەو کۆگایە دەکەوێتەوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و هێشتا هۆکاری ئاگرەکە نادیارە، نۆ تیم بەشداری کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان کردووە و کرێکارێکیش قاچی سووتاوە.

ئاگری کۆگاکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا

ئاگری کۆگاکەی هەولێر کۆنتڕۆڵکرا