تەمەنی 50 ساڵ بووە

لە دێلوڕان ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هۆکاری رووداوەکە کێشەی خێزانی بووە.

ژنەکە ناوی کوبرا دلاوەر و تەمەنی 50 ساڵ بووە، خەڵکی شارۆچکەی پەهلەی زەڕیناوا بووە لە دێلوڕانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژی پێنجشەممە رووداوەکە روویداوە.

رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئاشکرای کردووە، ژنەکە بەهۆی بەرکەوتنی تەنی قوورس بەر سەری کوژراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بکوژ هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

ئاماری رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، مانگی رابردوو 17 ژن لە ئێران کوژراون و زۆرینەیان بە بیانووی شەرەف و لە لایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە کوژراون.

سزای لەسێدارەدان سەپێندرا بەسەر هاوڵاتییەکی رۆژهەڵات...

سزای لەسێدارەدان سەپێندرا بەسەر هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان